English | عربي

دارستانێكی نوێ له‌شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت


دارستانێكی نوێ له‌شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

2019/05/16 | 15:55

(هەواڵ كوردستان)-  

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ نامێنێت و ده‌كرێته‌ دارستان و بڕیاره‌ زبڵخانه‌یه‌كی دیكه‌ دروست بكرێت.

عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ (باسنیوز) گوتی: "بڕیادراوه‌ بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ چارەسەری هەردوو زبڵخانەی کۆنی هەولێر لەنێوان بەستی قەتەوی و ناوچەی پیشەسازی باشوور هەروەها زبڵخانەی ئێستای شاری هەولێر لە کانی قرژاڵە".

گوتیشی: "ئه‌مرۆ یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاركردن له‌ دارستانی كانی قرژاڵه‌ نراوه‌ و پێشووتر گه‌وه‌رترین زبڵخانه‌ی هه‌ولێر بووه‌ ئێستا ته‌خت كراوه‌ و خۆڵی بۆ هێنراوه‌ و خه‌ریكن داری تێدا ده‌چێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌ دارستانێكی نوێ له‌ هه‌ولێر".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئەوەشی خستە ڕوو، بڕیاره‌ شوێنێكی دیكه‌ بۆ زبڵخانه‌ی هه‌ولێر دروست بكرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending