English | عربي

پەرلەمانی کوردستان داوایەک ئاراستەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکات


پەرلەمانی کوردستان داوایەک ئاراستەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکات

2019/05/16 | 17:05

(هەواڵ كوردستان)-  

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان داوا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات بە بریارەکەی بەرامبەر ھەرێمی کوردستاندا بچێتەوە.

دوای ھۆشدارییەک لە حکوومەتی ئەمریکاوە بۆ ھاووڵاتییانی لە عێراق و دواتر راگرتنی مەشقی بە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بەھۆکاری ھەرەشەی ھێرشکردن بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی، رێبوار بابکەی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە ھەرێمی کوردستان ھیچ ھێزێکی چەکداری نییە شەری بە وەکالەت بۆ ئێران بکات بە پێچەوانەی باشوور و ناوەراستی عێراق بۆیە داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەکەین سەبارەت بە ھەرێمی کوردستان بە بریارەکەیدا بچێتەوە".

گوتیشی: "لە دوای ساڵی 2003ەوە ھیچ ئەمریکییەک لە ھەرێمی کوردستان نەکوژراوە پێچەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ھەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسیی ئابووریی و ئەمنییەوە جیاوازە".

رێبوار بابکەی بە پێوستی دەزانێت ئیدارەی ترەمپ بە بریارەکەیدا بچێتەوە و ھەولێر جیابکاتەوە لە باشوور و ناوەراستی عێراق.

بەھۆی ھەرەشەی ھێرشکردنە سەر بنکە سەربازیی و راوێژکارەکانیان، ھاوپەیمانانی شەری داعش مەشقی سەربازیان بە تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق راگرتووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending