English | عربي

بەرگری ئێران: ئەمریكا و ئیسرائیل تێكدەشكێنین


بەرگری ئێران: ئەمریكا و ئیسرائیل تێكدەشكێنین

2019/05/16 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و بە ویستی گەل و نیشتیمان و بە پاڵپشتی هێزە چەكدارەكان، هەریەك لە ئەمریكا و سوپای ئیسرائیل تێكدەشكێنێت.دوێنێ چوارشەممە، فەرماندە ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ چەكدارانی ریزی پێشەوەی سوپا رایگەیاند،"گەلی ئێران بە خواستی نیشتیمان و حكومەت و پاڵپشتی هێزە چەكدارەكانی وڵات، ئەمریكا و هێزەكانی ئیسرائیل تێكدەشكێنێت".تاكتیكەكانی دوژمنانی ئێران بە ئامانجی دروستكردنی دڵەراوكێ و لەدەستدانی متمانەی گەلە، تا ئامانجەكانی گەلی ئێران تێكبشكێنن

ئاماژەی بەوەشكرد "كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا بەرزترین ئاستی سوپای بەرگری هەیە و لە ئامادەباشیدایە بۆ روبەڕوبونەوەی هەر مەترسیەك".راشیگەیاندوە،"تاكتیكەكانی دوژمنانی ئێران بە ئامانجی دروستكردنی دڵەراوكێ و لەدەستدانی متمانەی گەلە، تا ئامانجەكانی گەلی ئێران تێكبشكێنن".ئەو لێدوانەی حاتەمی لەكاتێكدایە، رێكەوتی 7ی ئایار لەبارەی ئەنجامدانی جەنگی سارد و ململانێی دەرونی بەرامبەر بە وڵاتەكەی هۆشداریدا و رایگەیاند "دوژمنان دەیانەوێت متمانە بەخۆبونی گەنجانی ئێران تێكبشكێنن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending