English | عربي

حاكم قادر لەسەر یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی یەكێتی زانیاری خستەرو


حاكم قادر لەسەر یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی یەكێتی زانیاری خستەرو

2019/05/16 | 20:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بونی ناكۆكی بۆ یەكلاكردنەوەی بەركەوتەكانی یەكێتی لە دامەزراوە باڵاكانی هەرێم رەتدەكاتەوە و راشیدەگەیەنێت گومانیان نیە لە جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی.ئه‌مڕۆ دوای كۆتایى هاتنى مەراسیمی ساڵیادى كۆچى دوایى عادل موراد، سكرتێری پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، حاكم قادر حەمەجان لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنوساندا.حاكم قادر رایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیده‌كانیان كۆدەبێتەوە، قۆناغ بەقۆناغ بەپێی پێداویستییەكان بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكان دەڕۆینەپێش.سەبارەت بەهەبوونی كێشە، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتى رایگەیاند"هیچ كێشەیەكمان بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكان نییە، یەكێتی حیزبی خەڵك بوە و بەحیزبی خەڵكیش دەمێنێتەوە، ئەوانەی خۆیان كاندید دەكەن مافی خۆیانە و لەسەركردایەتی یەكلاییان دەكەینەوە".دەربارەی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی و بونی گومان لە جێبەجێكردنی وتی،"هیچ گومانمان نییە، رێككەوتنی یەكەممان لەگەڵ پارتی سیاسی بوە و دوەمیش بۆ بەشداریكردنە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending