English | عربي

هەفتەی داهاتوو مه‌شقی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


هەفتەی داهاتوو مه‌شقی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

2019/05/16 | 20:55

(هەواڵ كوردستان)- K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، راگرتنی مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگە کاتيیە و هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە. 

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستانیش داوا لە ئه‌مریكا دەکات بە بڕیارەکانی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بچێتەوە  و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

هاوپەیمانانی شەڕی داعش لە رۆژی چوارشەمەوە مەشق و راهێنانیان بە هێزە عێراقيیەكان و پێشمەرگە راگرتووە و تێکەڵکردنی هەولێر بە بەغدا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.

هاوپەیمانانی شەری داعش مەشق و راهێنانیان بە پێشمەرگە راگرت ئەو بریارەش دوای ئەوە هات ئەمریکا رایگەیاند هەرەشە لە هێزەکان و راوێژکار و بنکە سەربازیەکانیان کراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات راگرتنی مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە هۆکارەکەی ئەمنیە و  راگرتنەکە کاتیەو لە هەفتەی داهاتوو مەشقکردنەکە دەستپێدەکاتەوە.

تێکەڵکردنی هەولێر و بەغدا  بەرامبەر بە  مەترسی هێرشەکان بۆ سەر هێزە ئەمریکيیەکان کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە پەرلەمانی کوردستانەوە داوایەك لە ئیدارەی ترامپ دەکرێت بە بڕیارەکانی سەبارەت بە هەرێمی کوردستاندا بچێتەوە.

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیيەکانی دەرەوە دەڵێت: "لە هەرێمی کوردستانەوە هیچ هێزێکی سەربازی نیيە  شەڕی بە وەکالەت بۆ ئێران بکات و هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و سەربازی و ئەمنیيەوە جیاوازە".

لەدوای ساڵی 2003 وە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بنکەی سەربازیيان هەیە بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، لەو کاتەوە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق هەزاران سەربازی ئەمریکی و راوێژکاریان کوژراون هەڕەشەیان لێکراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هیچ سەربازێکی ئەمریکی نەکوژراوە و هەڕەشەشیان لێنەکراوە، بۆیه‌ تێکەڵکردنی هەولێر و بەغدا بە یەکەوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە داوا دەکرێت ئەمریکا بە بریارەکەیدا بچێتەوە.

ئ.

م








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending