English | عربي

گازپرۆم بەرهەمهێنانی نەوتی لە گەرمیان بۆ 35 هەزار بەرمیل بەرزکردەوە


گازپرۆم بەرهەمهێنانی نەوتی لە گەرمیان بۆ 35 هەزار بەرمیل بەرزکردەوە

2019/05/18 | 12:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-کۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی سەرقەڵا  لە گەرمیان بۆ 35 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزکردوەتەوە.بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.

کۆمپانیای گازپرۆمی روسی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی سەرقەڵا لە دەڤەری گەرمیان بۆ 35 بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزکردوەتەوە.گازپرۆم کۆمپانیایەکی نەوتیی روسییەك یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت لە جیهان، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی سێ پرۆژەیە لە عێراق و یەك پرۆژە لە هەرێمی كوردستان، گازپرۆم پشكی هەیە لە بلۆكە نەوتییەكانی گەرمیان و هەڵەبجە و شاكەل و خاوەنی لەسەدا 80ی پشكەكانە لە هەڵەبجە و شاكەل. لەساڵی 2011 دا یەكەم بیرە نەوت لە بلۆكی نەوتی گەرمیان دۆزرایەوە و ساڵی 2015 بەرهەمهێنانی بازرگانی دەستیپێكرد، تا مانگی  ئازاری ساڵی 2016 كۆی بەرهەمی كێڵگەكە گەیشتە 2.7  ملیۆن تەن. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending