English | عربي

پێشمه‌رگه‌یەك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستدا


پێشمه‌رگه‌یەك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستدا

2019/05/18 | 19:40

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ به‌ رووداوێكی دڵته‌زێن له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر، ‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی‌ ئایاری‌ 2019 ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ناوی فه‌همی عه‌زیز مه‌جید، له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌داره‌توو، گولـلـه‌یه‌ك له‌ده‌مانجه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت و به‌ریده‌كه‌وێت به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات.

تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending