حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی دەستپێکرد
2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە سنوری موسڵ دەست پێ‌کرد. لیوای 44ـی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان ده‌ستپێکردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دوورگه‌ی حه‌زه‌ر کۆتایی به پاشماوه‌ی چه‌کدارانی داعش بهێنن. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراقی رایگەیاندوە، ئەو ئۆپراسیۆنە دوای ئەوە ھات کە دەستەی حەشدى شەعیى ھۆشداریدابوو لە سەرھەڵدانەوە و جموجوڵی داعش. جێگەى ئاماژەیە،چه‌کدارانی داعش له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری موسڵ کرده‌ی چه‌کدارییان ئه‌نجامداوه و هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.