په‌یامی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانه‌وه
44 ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ شۆڕشی گوڵان به سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵگیرسا كه درێژكراوه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بوو. به وره‌یه‌كی به‌هێزی بڕوابه‌خۆبوون و بڕوایه‌كی پته‌وی نیشتمانپهوهرانه و ڕوانگه‌یه‌كی نوێی شۆڕشگێڕانه‌وه، به‌رده‌وامیی به تێكۆشانی گه‌له‌مان به‌خشی. یادكردنه‌وه‌ى شۆڕشی گوڵان ڕێزلێنانه له خه‌باتی گه‌ل و تێكۆشان و ماندووبونی پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان و ده‌ربڕینی ستایش و ئهمهكدارییه بۆ خوێنی پاكى شه‌هیدان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان.
یادى شۆڕشی گوڵان كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه نیشتیمانییه‌كان و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووى كار و خه‌باتی پێكهوهییی لایه‌نه كوردستانییه‌كانه و به‌ره‌ى كوردستانى لێوه دروست بوو، ده‌بێت هانده‌رێكی به‌هێز بێت بۆ هه‌میشه نوێبوونه‌وه و هێنانه‌كایه‌ی ڕوانگه‌ی نوێ له شێوازی خه‌بات و تێكۆشانی نیشتمانیانهماندا. متمانه‌ی كوردستانیان به په‌یام و ئامانجه‌كانی شۆڕش، پشتیوانییه‌كی گه‌وره بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی له ماوه‌یه‌كی كورتدا به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه.
ئه‌مڕۆ كاتێك یادى شۆڕشى گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه، له‌پێشترین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته كوردستانییه‌كان، كاركردنی به‌رده‌وامه بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و متمانه و گیانی لێبورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن و بڕوابوون به بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌یی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌دا كه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر.
به‌رز و پیرۆز بێت (44)ـه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان. سڵاو له خه‌بات و ماندووبووونی پیشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره قاره‌مانه‌كانی شۆڕش و گیانی خۆڕاگریی گه‌له‌كه‌مان. دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆڕشی گوڵان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان