English | عربي

رونكردنەوەیەك لە كەشناسی هەرێمەوە


رونكردنەوەیەك لە كەشناسی هەرێمەوە

2019/05/18 | 21:10

(هەواڵ كوردستان)- بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت لەئەنجامی ناجێگری بەرگە هەوا بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرما, هەورە بروسكە ونمە باران لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا روودەدات و بەو هۆیەشەوە پلەكانی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە دەكات.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست pukcc.net كەوتوە، تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لەئەنجامی ناجێگری بەرگە هەوا بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرماوە، لە ئێستادا هەورە بروسكە ونمە باران لە ناوچەی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردۆتەوە.

ئەوەشخراوەتەروو، پێشبینی دەكرێت ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژی یەك شەممەش كاریگەرییەكەی بەردەوامی هەبێت لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم و خێرایی با بۆ سەروو 35 كیلۆمەتر بەرزببێتەوە بۆ ماوەیەكی كەم بەردەوامی دەبێت.

لەراگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كاریگەری بارانبارینەكە لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرماش روو لە نزمبونەوە دەكات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending