English | عربي

ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان ده‌گوزه‌رێت قابیلی قبوڵ نییه


ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان ده‌گوزه‌رێت قابیلی قبوڵ نییه

2019/05/19 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)- بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان پەرلەمانتار و ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند،‌ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان ده‌گوزه‌رێت قابیلی قبوڵ نییه‌ و ده‌بێت هه‌ڵویسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت.

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان،ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2019 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، “ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری سیاسییه‌ كورده‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ به‌غدا و حزبه‌ عه‌ره‌بییه‌كان و شه‌قامی عه‌ره‌بی گرنگه‌ بۆ مانه‌وه‌ و به‌رده‌وام بوونیان له‌ بواره‌كانیاندا، بۆیه‌ پێیانوایه‌ بۆ رازیكردنی دڵی ئه‌وانه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كوردپه‌روه‌ریه‌كان چاوپۆشی بكرێت و بێده‌نگی هه‌ڵببژێردێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان ده‌گوزه‌رێت قابیلی قبوڵ نییه‌ و ده‌بێت هه‌ڵویسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت”.

بڵێسە جەبارفەرمان باسی لەوەشكرد، “سیاسه‌تی دژی مڕۆڤایه‌تی و هه‌موو به‌هایه‌كی ئینسانی له‌و ناوچانه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هاوڵاتییه‌ ره‌سه‌نه‌ كورده‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌ به‌زۆره‌ملێ ناچار ده‌كرێن ماڵ و گوزه‌رانی خۆیان جێبهێڵن و له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه‌ موڵك و ماڵیان داگیر ده‌كرێت”.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو‌ “باخه‌ مێژویی و ته‌مه‌ن سه‌دان ساڵانه‌كانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری گڕ تێبه‌رده‌درێت و رۆژانه‌ هاوڵاتیان شه‌هید ده‌كرێن و له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی و سیاسییه‌ باڵاده‌سته‌كانی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هیچ هه‌ڵویسته‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ ناكرێت و بێده‌نگی هه‌ڵبژێردراوه‌”.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ یه‌كێتی‌ دەڵێت، “كوان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ دران بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا و پابه‌ند بوون به‌ ده‌ستوره‌وه‌؟”.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، “ئێمه‌ی نوێنه‌ران درێغی ناكه‌ین له‌ گه‌یاندنی ئه‌م پیشێلكاری و تاوانانه‌ به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ستان به‌ ئه‌ركی خۆمان.

پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی تری تیمی كوردانی به‌غداد به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending