English | عربي

بەوێنە.. لە گەرمیان دەغڵودانی شەش گوند لە ئاگردا سووتان


بەوێنە.. لە گەرمیان دەغڵودانی شەش گوند لە ئاگردا سووتان

2019/05/20 | 10:00

(هەواڵ كوردستان)- "زیاتر لە 200 دۆنم زەوی و دەغڵودانی جووتیاران سووتاوە"

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، سووتانی زیاتر لە 200 دۆنم زەوی دەغڵ و دانی جووتیارانی بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە شەش گوندی سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند.

 

نیعمەت عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند "دوێنێ 19/5/2019 بەهۆی ڕوودانی چەندین ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە ناوچە كشتوكاڵییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان 210 دۆنم زەوی دەغڵ و دانی جووتیاران سووتاوە".

 

گوتیشی "بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە گوندی (بەرلووت) 6 دۆنم زەوی و دەغڵودانی جووتیاران سووتاوە و لە گوندی (سەیدخەلیل)یش 4 دۆنم سووتاوە و لە گوندەكانی (حەوشكوڕو، دارەخورما، شێرەوەن، سەوزبڵاخ) یش 200 دۆنم زەوی و دەغڵودانی جووتیاران سووتاوە".

 

ئاماژەی بەوەش دا "پاش ئاگاداركردنەوەمان و بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو توانرا ڕێگری بكرێت لە تەشەنەكردنی ئاگرەكان و لەو چوارچێوەیەشدا لە هەزار و 150 دۆنم زەوی و دەغڵودانی جووتیاران لە سووتان ڕزگار كراوە و كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەشمان بەناوی (نەوزاد فایەق) بەسووكی بریندار بووە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending