English | عربي

بەوێنە؛ كێبڕكێی جیهانی ریش و سمێڵ


بەوێنە؛ كێبڕكێی جیهانی ریش و سمێڵ

2019/05/20 | 11:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-دو ساڵ جارێك بە مەبەستی ئەنجامدانی كێبڕكێیەك بۆ نمایشكردنی شێوازە جیاوازەكانی ستایلی ریش و سمێڵ پێشكەش دەكرێت، ئەمساڵ ئەو مەراسیەمە لە شاری ئانتوێرپ لە بەلجیكا پێشكەشكرا.كێبڕكێی جیهانی بۆ "ریش و سمێڵ" بۆ یەكەمینجار لە ساڵی 2001 ئەنجامدرا و لەو كاتەوە دو ساڵ جارێك دوبارەدەكرێتەوە، هەر جارێك لە شارێكی جیاواز ئەنجامدەدریت.لە كێبڕكێكەدا خەڵاتی جیاواز بۆ سەیرترین ریش و سمێڵ و ستایلە جیاوەزەكان دابینكراوە، رێكخراوی جیهانی ریش و سمێڵ كێبڕكێكە بەڕێوەدەبات.سەرەڕای ستایلە سەیر و سەمەرەكانی ریش و سمێڵیان بەشداربوانی كێبڕكێكە ئێكسێسواری جۆراوجۆر بەكاردەهێنن، لە سەرتاسەری جیهانەوە خەڵك بەشداری ئەو كێبڕكێیە دەكات.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/720520193ressd







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending