English | عربي

نووسەرێكی ناوداری ئەمریكی: كردنه‌وه‌ی گەورەترین كۆنسوڵگەی ئەمریكی نیشانەی پشتیوانیكردنی كورده‌


نووسەرێكی ناوداری ئەمریكی: كردنه‌وه‌ی گەورەترین كۆنسوڵگەی ئەمریكی نیشانەی پشتیوانیكردنی كورده‌

2019/05/20 | 17:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ دووشەممە ستێفن مانسفیڵد نووسه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی داوای له‌ به‌رپرسان و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد پشتیوانی كورد بكه‌ن، گوتیشی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كۆنسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی لە هەولێر، ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی واشنتن به‌ نیازه‌ پشتیوانی كورد بكات.

مانسفیڵد لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (K24) سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی دیموكراسیی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند بوونی ئاشتی و هه‌ڵبژاردنی ئاشتییانه‌ كه‌ لێره‌ هه‌ن، ئاماژه‌ی باشن و ده‌ڵێ "ئێمه‌ ده‌بینین حكوومه‌ت هه‌ماهه‌نگه‌ و فره‌حزبی هه‌یه‌، من پێشبینی داهاتووێكی باش دەكه‌م".

سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریكردنی كوردیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كە به‌رده‌وام داوای له‌ به‌رپرسه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌ پشتیوانی كورد بكه‌ن و ده‌شڵێ "به‌شێك له‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان تێناگه‌ن لێره‌ چی رووده‌دات، بۆیه‌ من ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی كورد هان ده‌ده‌م".

هه‌روه‌ها گوتی "كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كۆنسوڵگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا نیشانی پشتیوانیكردنی كورده‌".

سه‌باره‌ت به‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، به‌ تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا و ئێران، مانسفێڵد رایگه‌یاند ھیچ ئاماژەیەكی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمەریكادا نیە، ھەردوو وڵات ئاشتی دەخوازن و جموجۆڵەكانی ئەم دواییانەش ھەڵوێستی سیاسیین و ناچنە نێو جەنگەوە.

ستیڤن مانسفیڵد نووسه‌رێكی دیاری ئه‌مه‌ریكایه‌ و یه‌كێك له‌ كتێبه‌كانی ناونیشانی "موعجیزەی كورد - The Miracle of The Kurds"، یه‌كێكه‌ له‌ پڕفرۆشترین كتێبه‌كانی دامه‌زراوه‌ی نیویۆرك تایمز له‌ ئه‌مه‌ریكا.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending