گەنجێک پاش شەش ڕۆژ لەدیارنەمانى، بەکوژراوی دۆزرایەوە
2020-05-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵک – بەشی هەواڵ گەنجێک پاش شەش ڕۆژ لەدیارنەمانى، بەکوژراوی لەقەڵادزێ دۆزرایەوە. پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، پاش شەش ڕۆژ لەدیارنەمانی گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ و تۆمارکردنی سکاڵا، تەرمی گەنجەکە بەکوژراوی دۆزرایەوە، کە ئاسەواری فیشەکێک بە لاشەیەوە بوو. ئەوەش باسکراوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایەکان، ئەو گەنجە کوژراوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی بەڕێکراوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری […]