English | عربي

خەڵکی مووسڵ ئاوارەی کوردستان دەبنەوە


خەڵکی مووسڵ ئاوارەی کوردستان دەبنەوە

2019/05/21 | 08:45

(هەواڵ كوردستان)-

 

خەڵکی سنووری پارێزگای نەینەوا بە چەند هۆکارێک، جارێکی دیکە ئاوارەی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.

رەشید دەروێش، بەڕێوەبەری پێشکەوتووی کەمپەکانی خازر لە لێدونێکدا بۆ (كوردستان 24)، هۆکارەکانی دووبارە ئاوارەبوونەوەی خەڵکی نەینەوای ئاشکرا کردووە.

رەشید دەروێش رایگەیاندووە، چەندین هۆکار هەن بۆ دووبارە ئاوارەبوونەوەی خەڵکی نەینەوا، کە گرنگترینیان بریتین لە؛

- بوونی مەترسیی ئەمنی لەسەر هاووڵاتییان.

- كەمی خزمەتگوزاریی.

- دابین نەکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و هەژاریی خەڵکەکە.

ئەو بەڕێوەبەرەی کەمپی خازر ئاماژەی ەبوەش کردووە، کە رۆژانە 30 تا 40 خێزان، کە گەڕابوونەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، دەگەڕێنەوە كەمپەكان، ”لە سەرەتای 2019ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 550 خێزانمان لە كەمپەكان وەرگرتووە".

بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەیان هەزار هاووڵاتیی نەینەوا لە مانگی 6ـی 2014 پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە هێنا و دوای رزگارکردنەوەی پارێزگاکە لە کۆتایی 2017، بەشێک لە ئاوارەکان گەڕانەوە.

بەهۆی باڵادەستیی میلیشیا شیعەکان لەو پارێزگا سوننەنشینەی عێراق، بەشێکی زۆری ئاوارەکان نەگەڕانەوە و بەهۆی ناکارایی هێزە عێراقییەکانیش، داعش بەردەوام کردەی تیرۆریستی لەو ناوچانە ئەنجام دەدات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending