English | عربي

ئەمرێکا هێزێکی زۆر لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار جێگیر دەکات


ئەمرێکا هێزێکی زۆر لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار جێگیر دەکات

2019/05/21 | 09:15

(هەواڵ كوردستان)-

بەپێی زانیارییەکان هێزێکی زۆری سەربازیی ئەمریکی گەیشتووەتە بنکەی ئاسمانیی "عەین ئەسەد" لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئاشکرای کرد، دوێنێ دووشەممە 2019.5.20 هێزێکی زۆری سەربازیی ئەمریکی گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە نزیک شارۆچکەی "بەغدادیە"ی سەر بە قەزای "هیت" لە ڕۆژئاوای ئەنبار و تێیدا جێگیر بوون".

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە هێزە ئەمریکییەکە پێکهاتووە لە 70 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە جۆری هەمەڕ و تانکی گواستنەوەی سەربازان و هەتا ئێستا ناشزانرێت کە ئایا هاتنی ئەو هێزە زۆرە بۆ ئەو بنەکە سەربازییە پەیوەندیی بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە هەیە، یاخود نا.

 

هەتا دێت گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن زیاتر دەبن و شەوی یەکشەممە 2019.5.19 لە ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەکێکی کاتیۆشا ئاراستەی باڵیۆخانەی ئەمریکا کرا کە ئەمەش کاردانەوەی توندی ئەمریکا و بەتایبەت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتەی لێ کەوتەوە.

 

پاش ئەو ڕووداوقە بەشێک لە سەرکردە شیعەکان لە عێراق داوایان لە ئێران و ئەمریکا و حکوومەتی عێراق کردووە کە شەڕ و ململانێیەکان لە عێراق دوور بخەنەوە، پێشتر و لە کاتی سەردانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا، ئەو وڵاتە هۆشداریی بە عێراق دا کە دەبێ میلیشیا شیعەکان واز لە پشتیوانیی ئێران بهێنن و هاوکات هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بپارێزرێن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending