English | عربي

حكومه‌تى عێراق پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ دابه‌شده‌كات


حكومه‌تى عێراق  پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ دابه‌شده‌كات

2019/05/21 | 12:45

(هەواڵ كوردستان)- فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى عێراق پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌ هه‌رێم بڕیارنه‌دراوه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى سێ بدرێته‌ فه‌رمانبه‌ران.

به‌پێى زانیاریه‌كانی مییله‌ت، حكومه‌تى عێراق پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان مووچه‌ى مانگى 5 ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان دابه‌ش ده‌كات.

دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، هێشتا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵى دابه‌ش نه‌كردووه‌ و تائێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئایا پێش جه‌ژن دابه‌ش ده‌كرێت یاخود نا.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 ه‌وه‌ مانگانه‌ له‌ كاتى خۆیدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ناكات و به‌شێكى زۆرى مووچه‌ى به‌ناوى پاشه‌كه‌وته‌وه‌ نه‌داوه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه‌، حكومه‌تى عێراق بودجه‌ى هه‌رێمى بڕى.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending