پارێزگارى هه‌ولێر یه‌كه‌مین سه‌ردانى بۆ مه‌ڵبه‌ندى 3ى یه‌كێتى بوو
هەولێر-KDP.info- پارێزگارى هه‌ولێر له میانى سه‌ردانیكردنى مه‌ڵبه‌ندى 3ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر، زانیارى له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ خسته ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى 3ى یه‌كێتی كرد، پاشان له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ى هۆكارى هه‌ڵنه‌گرتنى به‌شێك له بازگه‌كانى نێو شار گوتى: "وه‌زاره‌تى ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هه‌روه‌ها به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، سه‌رقاڵى داڕشتنى هه‌ندێك ڕێنوێنین بۆ چۆنیه‌تیی خۆپارێزى له په‌تاى كۆرۆنا، بوونى ئه‌و هێزانه‌ش وه‌ك ئاماده‌سازییه‌كه بۆ ئه‌و بڕیاره نوێیانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ده‌ریانده‌كات".
پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "تا ئێستا هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له ئارادا نییه".
ده‌شڵێت: "كار و كاسبیی خه‌ڵك و ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك به‌لاى ئێمه‌وه زۆر زۆر گرنگه، بۆیه ده‌مانه‌وێت، باڵانسێك له نێوان كار و كاسبی و ژیانى خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ خۆپارێزییهكانى كۆرۆنا دروست بكه‌ین".
د. فرسه‌ت سۆفى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئێستا ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا لهزایدبووندایه و ڤایرۆسه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه و سه‌ردانكردن هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى خۆیان نه‌پارێزن و ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، له‌وانه‌یه تووشبوونى په‌تاى كۆرۆنا به‌نێو كۆمه‌ڵگادا بڵاو بێته‌وه".
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پارێزگارى هه‌ولێر سه‌ردانى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات و یه‌كه‌مین سه‌ردانیشى بۆ مه‌ڵبه‌ندى 3ى یه‌كێتى بوو.