هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ جووڵەی بازرگانی دەست پێدەکاتەوە

ئەمڕۆ جووڵەی بازرگانی دەست پێدەکاتەوە
ئەمڕۆ جووڵەی بازرگانی دەست پێدەکاتەوە

2020-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ جووڵەی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێدەکاتەوە، کە بەھۆی پشووی جەژنەوە راگیرابوون، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانیش دەڵێ، رەوشی بارزگانی ئاسایی دەبێتەوە و ھەرێمی کوردستانیش دەروازەیەکی بازرگانییە بۆ ھەموو عێراق.

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئێستا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و ناوچەکەش لە پاشەکشەدایە کاریگەری راستەوخۆی کردووتە سەر جووڵەی بازرگانی و چەند رۆژێکە رەوشەکە خەریکە بەتەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە، دەتوانین بڵێن ئەگەر پێشتر خاویەک بە جووڵەی بازرگانیەوە ھەبووبێت ئێستا ئەو خاویەش نەماوە ھەم لەگەڵ تورکیا و ھەم لەگەڵ ئێران و جیھانیش.

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکاران گوتیشی، "زۆربەی پارێزگاکانی عێراق پشتیان بە سنوورەکانی ئێمە لە ھەرێمی کوردستان بەستووە بۆ بزاوتی بازرگانی، لە ئیبراھیم خەلیل کەل و پەل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ئینجا دەچێتە ناوچەکانی دیکەی عێراق لە دەروازەکانی دیکەی لەگەڵ ئیرانیش بەھەمانشێوەیە.

عەبدولڕەحمان دەشڵێ، " قەبارەی بازرگانی لە ئێستادا لەگەڵ ھەموو وڵاتانی جیھان بەرەو ئاستێکی دڵخۆشکەرە و لەبەرزبونەوەی بەرچاودایە، ئەمڕۆ دیسان سنوورەکانیش دەکرێنەوە بەڕووی بازرگانان و کالایەکی زۆر لەدەرەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

قائید میرۆ