هەواڵی کوردستان ئێستا

میرخان: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

میرخان: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
میرخان: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

2020-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆببنەوە، بۆ ئەوەی دۆخی نێوانیان ئاسایی بێتەوە و سەرەتای هەفتەش بە هەماهەنگیی هەردوولا وادەی كۆبوونەوەكە دیاری دەكرێت.

د. ئاراس حەسۆ میرخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای دەستپێكردنەوەی دەوام، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ‌هەماهەنگی بۆ هەفتەی داهاتوو رۆژێك دیاری دەكەن بۆ ئەوەی پێكەوە كۆببنەوە، ئەمەش بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی نێوانیانە".

میرخان گوتیشی: "ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە گرنگیی زۆری هەیە، بۆ ئەوەی پێكەوە باسی گلەییەكانی خۆمان بكەین و چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە، بۆیە پێویستە كۆبوونەوە بكرێت و مەرجیش نییە هەموو كێشەكان بە یەك جار چارەسەر بكرێن، لەبەر ئەوەی بۆچوونی جیاوازمان لە زۆر شتدا هەیە".

دەشڵێ: "پێویستە شەڕی ڕاگەیاندن ڕابگیرێت و ناكرێت بۆچوونی حیزبیی خۆمان بخەینە ناو حكوومەت، بۆیە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە، هەفتەی داهاتوو یەكێتی و پارتی پێكەوە كۆدەبنەوە".

 

بڵند ئیبراهیم