English | عربي

كارئاسانی ده‌كرێت بۆ وەرگرتنی ڤیزای توركیا


كارئاسانی ده‌كرێت بۆ وەرگرتنی ڤیزای توركیا

2019/05/22 | 12:00

(هەواڵ كوردستان)- ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لەئێستادا دووبارە هەوڵ هەیە بۆ كارئاسانیكردنی وەرگرتنی ڤیزای توركیا و ئەنجامدانی گەشت بۆ ئەو وڵاتە.

له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا،رێبوار كەریم مەحمود ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:لەسەرەتای كاركردنی لیژنەكەمانەوە هەوڵمانداوە گرنگی بدرێت بە پاسپۆرتی عیراقی و لەو دۆخە خراپە رزگاری بێت كە بەردەوام لە لیستی خوارەوەی پاسپۆرتەكانی وڵاتانە.

باسى له‌وه‌شكرد:بەهاوكاری كۆمەڵێك لیژنەی دیكەی پەرلەمانی عیراق و لایەنی بەرپرس لە حكومەت لە هەوڵداین بۆ باشتركردنی پاسپۆرتی عیراقی و هەنگاوی باشیش لەوبارەیەوە نراوە.

ئەندامه‌كه‌ی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە باسی له‌وه‌شكردوه‌،سێ جۆر ڤیزا لە ئێستادا بۆ هاووڵاتیانی عیراق هەیە، ئەوانیش ڤیزایەك كە پێشتر مامەڵەی بۆ دەكرێت وڤیزایەك كە بەشێوەی ئەلیكترۆنییەو ڤیزایەكی دیكە لەكاتی گەیشتن بەو وڵاتە وەریدەگریت لەناو فڕۆكەخانەكان كە پیشتر لەنێوان عیراق و توركیا بەوجۆرە بوو.

رێبوار كەریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،له‌  داوی شەڕی داعشه‌وه‌ گۆڕانكاری تێدا كرا وه‌ بەڵام لەئێستادا دووبارە هەوڵ هەیە بۆ كارئاسانیكردنی وەرگرتنی ڤیزای توركیا و ئەنجامدانی گەشت بۆ ئەو وڵاتە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending