English | عربي

فەرماندەكانی پێشمەرگە بۆ KDP: لە سەرۆك بارزانییەوە فێری بەرخودان و خۆنەچەماندن بووین


فەرماندەكانی پێشمەرگە بۆ KDP: لە سەرۆك بارزانییەوە فێری بەرخودان و خۆنەچەماندن بووین

2019/05/22 | 12:05

(هەواڵ كوردستان)-

دهۆك-KDP.info- فەرماندەكانی پێشمەرگە دەڵێن، لە سەرۆك بارزانییەوە فێری پێشمەرگایەتی و خۆنەچەماندن و پاراستنی خاك و نشتیمانپەروەری بووین، چونكە ئەوەی سەرۆك بارزانی لە بەرەی جەنگدا بینیبێت، دەزانێت بەهای كوردستان چەندە و پێشمەرگایەتییش چەندە پیرۆزە.

فەرماندەی لیوای یەكی لەشكری رۆژ رایگەیاند: "سەرۆك بارزانی فێری ئەوەی كردین پێشمەرگایەتی و پارێزگاریكردن لە شەڕەف و كەرامەتی خەڵك، گەورەترین پۆست و پلەیە لە ژیاندا".

٥٧ ساڵ بەسەر پێشمەرگەیاتیی سەرۆك بارزانیدا تێپەڕیوە، كە سەرۆك هەمیشە پێشمەرگایەتیی بە گەورەترین پلە و پۆست لە ژیانی خۆیدا زانیوە.

بەدەل بەندی، ئەو گەورە فەرماندەیەیە كە لە داستانی "عەین عوێز و سحێلا"ـدا بە وشەی "خۆنەچەمێنن" ناسراوە، ئەو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "شەڕی سحێلا و عەین عوێز و مەحموودییە، ئەو شەڕە سەختەی بەسەر كورد دا سەپێندرا، شەڕێكی یەكلاكەرەوە و گەورە بوو، بەڵام ئێمە خاوەن ئیرادە بووین و بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی سه‌ركه‌وتین".

لە پەرتووكی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد)، سەرۆك بارزانی نووسیویەتی: "بە هۆی كەمتەمەنییەوە باوكم پێی باش نەبوو ببم بە پێشمەرگە، مامم شێخ ئەحمەدم راسپارد باوكم (مستەفا بارزانی) رازی بكات، تەمەنم ١٦ ساڵ بوو، چوومە خزمەتی بارزانی، بڕنۆیەكی پێ دام بە شاخێكدا سەردەكەوتین فەرمووی: ئەم رۆیشتنە تاقیكردنەوەیە، ئەگەر بە بێ ماندووبوون لەگەڵمان سەركەوتی، دەبیت بە پێشمەرگە.

لە پەرۆشیم بۆ پێشمەرگەبوون و تفەنگهەڵگرتن، هەستم بە ماندووێتی نەكرد و سەركەوتین".

لەبارەی ئەو شەڕ و داستانانەی كە ڕووبەڕووی پێشمەرگە دەبوونەوە، بەندی بەو جۆرە شایەتی دەدات: "هەموو كوڕ و نەوەكانی سەرۆك بارزانی لە سەنگەری پێشەوەی شەڕ بوون و نەیاندەویست گیانی هیچ پێشمەرگەیەك بخەنە مەترسییەوە، ئەوان گیانیان خستبووە سەر دەستی خۆیان، بۆ دونیا و هەموو كوردستان".

بەندی دەشڵێ: "ئێمە لە سەرۆك بارزانییەوە فێری بەرخودان و كۆڵنەدان و خۆنەچەماندین بووین، چونكە لەو رێبازەوە كورد دەتوانێت مافەكانی بە دەست بهێنێت و بە سەربەخۆیی بگات".

فەرماندەی لیوای یەكی لەشكری رۆژیش گوتی: "لە یادی ٥٧ ساڵەی پێشمەرگایەتیی سەرۆك بارزانیدا، ئێمە هاوڕێبازی سەرۆك دەبین و بەڵێن دەدەین لەو پێناوەشدا پارێزەری ڕاستەقینەی خاك و وڵات بین".

هەر لەو بارەیەوە، هاوڕێیەكی پێشمەرگایەتیی سەرۆك بارزانی دەڵێت، سەرۆك بارزانی هەمیشە لەوپەڕی سادەیی و خاكەڕاییدا بوو، هیچ جارێك خۆی لە پێشمەرگەیەكیش بە گەورەتر نەدیتووە، لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیشدا، هەر كەسێك سووكایەتی بە پیرۆزەییەكانی كوردستان كردبا، بارزانی قبووڵی نەدەكرد.

بابەكر زێباری، رایگەیاند: "لە منداڵییەوە هاوڕێی سەرۆك بارزانی بووم و لە هەموو شەڕەكاندا لەگەڵی بووم، ئەو هەمیشە خۆی دەخستە پێش هەموو پێشمەرگەكان و دەیگوت، با دڵی خێزانەكەم بسووتێت نەك هی دایكێكی كورد و هەمیشە لە پێشەوەی بەرەكانی جەنگ بوو".

لە دوای شەڕی داعش و حەشدی شەعبی، سەرۆك بارزانی و نەوەكانی لە پێشەوەی بەرەكانی شەڕ بوون و دەیانگوت، با دەبابە بەسەر سینگماندا بڕۆن، بەڵام با شەرمەزاری گەلی خۆمان نەبین.

لە پرۆسەی ڕیفراندۆمیشدا، سەرۆك بارزانی دەیگوت: "ئێمە دەریایەك خوێنمان ڕشتووە لە پێناو سەربەخۆییدا و نابێت شەرمەزاری گەلی خۆمان بین".

عەمید سمێ بۆسەلی، یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەدات كە لە شەڕی داعشدا، ٥٧ رۆژ سەرۆك بارزانی لەناو ئۆتۆمبێلدا لە ڕەبیعە دەخەوت، كە ئەمەش پاڵپشتییەكی زۆر گەورە بوو بۆ هەموو پێشمەرگەكان.

ئەو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بوونی سەرۆك بارزانی و كوڕ و نەوەكانی لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگدا، ورەیەكی پۆڵایین بوو بۆ تەواوی پێشمەرگەكان و هەر ئەوەش وای كرد بەسەر دوژمناندا سەربكەوین".

 

كــاروان بــاعەدری

www.kdp.info/grafik/uploaded/2019/s3__2019_05_22_h11m25s56__RM







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending