English | عربي

قوباد تاڵه‌بانى :هه‌رێم دۆخه‌ دژواره‌كه‌ى تێپه‌ڕاند


قوباد تاڵه‌بانى :هه‌رێم دۆخه‌ دژواره‌كه‌ى تێپه‌ڕاند

2019/05/22 | 12:05

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌مڕۆ 22 ى ئایار جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شداری له‌ پانێڵێكى كۆنفڕانسى نێوده‌وڵه‌تى حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی له‌ ئیستۆنیا كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌رێم دۆخه‌ دژواره‌كه‌ى تێپه‌ڕاند.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ میانه‌ى دووه‌مین رۆژى كۆنفڕانسى نێوده‌وڵه‌تى حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی كه‌ له‌ ئیستۆنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت،قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی هاتنی رێكخراوى تیرۆریستى داعش و بڕینی بودجه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌، هه‌رێم رووبه‌ڕووی دۆخێكى دژوار بووه‌وه‌ و نه‌توانرا به‌پێی پێویست خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك دابین بكرێت و مووچه‌ بدرێته‌ فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ سیستمی ئه‌لیكترۆنى جیاوازه‌ و له‌ دۆخێكى دژواردا ده‌ستكراوه‌ به‌و سیستمه‌ و ئه‌و چاكسازییه‌ی پێویسته‌، كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending