English | عربي

عێراق شەشەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانییە


عێراق شەشەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانییە

2019/05/22 | 12:10

(هەواڵ كوردستان)-

عێراق شەشەم وڵاتی جیهان بووە لە بەرهەمهێنانی نەوت و هاووڵاتییانیشی لە هەژاریدا دەژین.

بەڕێوەبەرایەتیی وزەی ئەمریکا  لیستی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانی لە 2018، دیاری کردووە، لەگەڵ ئەو بڕەی بەرهەمیان کردووە.

لیستەکە (بەرهەمهێنانی نەوت تەنیا لە ساڵی 2018 دەگرێتەوە):

- ئەمریکا

بە گشتی رۆژانە 17 ملیۆن و 419 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.

- سعودیە

بە گشتی رۆژانە 12 ملیۆن و 885 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.

- رووسیا

بە گشتی رۆژانە 11 ملیۆن و 401 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.

- کەنەدا

بە گشتی رۆژانە پێنج ملیۆن و 295 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.

- چین

بە گشتی رۆژانە چوار ملیۆن و 816 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.

- عێراق

بە گشتی رۆژانە چوار ملیۆن و 616 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.

- ئێران

بە گشتی رۆژانە چوار ملیۆن و 471 هەزار بەرمیلی بەرهەمی هێناوە.

ئەگەرچی عێراق بڕێکی زۆری بەرهەم هێناوە، بەڵام زۆربەی پاریزگاکانی باشووری عێراق تا ئێستا بە دەست نەبوونی کارەبا، نەبوونی ئاوی خواردنەوە و هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، دەناڵێنن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending