English | عربي

پێشنیازەکەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رەتکرایەوە


پێشنیازەکەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رەتکرایەوە

2019/05/22 | 12:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-پێشنیارەکەی تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ دوبارەکردنەوەی ریفراندۆم لە بەرامبەر قبوڵکردنی پلانە نوێیەکەی هەرزو لەلایەن پارتی ئۆپۆزسیۆن و بەشێک لە پارتەکەی خۆی رەتکرایەوە.بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، چەند کاتژمێرێک پاش ئاشکراکردنی پێشنیارەکەی تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ دوبارەکردنەوەی ریفراندۆم لە بەرامبەر قبوڵکردنی پلانە نوێیەکەی برێگزیت، هەر زو لەلایەن پارتی ئۆپۆزسیۆن و بەشێک لە پارتەکەی خۆی رەتکرایەوە.مەی داوای لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی کرد وەک دوایین دەرفەت و مانەوەی وەک سەرۆک وەزیران دەنگ بە پلانە نوێیەکەی بدەن 

دوێنێ سێشەممە تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی کرد وەک دوایین دەرفەت و مانەوەی وەک سەرۆک وەزیران دەنگ بە پلانە نوێیەکەی بدەن بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا، لە بەرامبەر ئەوەدا بەڵێنی دوبارەکردنەوەی ریفراندۆمیدا.پێشنیارەکەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەرزو بەبیانوی دوبارەکردنەوەی هەمان ئەزمونی رابردو رەتکردایەوە.داوامان لێدەکرێت دەنگ بە یاساکانی یەکێتییەکە و دوبارەکردنەوەی ریفراندۆم بدەین

 

لەوبارەیەوە بۆریس جۆنسن، پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران رایگەیاند، "داوامان لێدەکرێت دەنگ بە یاساکانی یەکێتییەکە و دوبارەکردنەوەی ریفراندۆم بدەین، ئەوەش پێچەوانەی ئەوەیە کە خەڵک دەیەوێت، لەبەرئەوە دەنگی پێنادەىن."نزیکەی سێ ساڵ بەرلەئێستا لەسەدا 52 ی بریتانییەکان لە ریفراندۆمێکدا پشتگیری خۆیان بۆ جیابونەوە لەیەکێتی ئەورپا دا و لەبەرامبەردا لەسەدا 48 ی هاوڵاتیان لە دژی ئەو ریفراندۆمە دەنگیاندا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending