هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلكان ده‌كرێته‌وه

بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلكان ده‌كرێته‌وه
بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلكان ده‌كرێته‌وه

2020-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ڕۆژئاوای کوردستان - KDP.info - ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات بۆ هاتوچۆی نێوان هاووڵاتییان بڕیار دراوه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلكان بكرێته‌وه‌.

عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هەمان هەفتە ده‌روازه‌ی سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بكرێته‌وه،‌ ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی هاتوچۆی ئه‌وانه‌ی كه‌ گیریان خواردووه‌ به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆناوە ".

گوتیشی: "بڕیاره‌كه‌ بۆ كارئاسانیی هاتوچۆیه‌ و به‌شێكی خەڵک به‌هۆی كاروبار و به‌شێكیان به‌هۆی سه‌ردانی خزمانه‌وه‌ هاتوون، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی خواستێكی باش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوای نه‌خۆشیی كۆرۆنا په‌ره‌ی زیاتر به‌ سنووره‌كان بدرێت".

ڕایشیگه‌یاند: 'كاتێك بڕیاره‌كه‌ ده‌درێت هه‌موو ڕێكاره‌ ئه‌منی و ئیدارییەکان ڕێك ده‌خرێنه‌وه‌."
کارزان ھەورامی