وەزیری ئاوەدانکردنەوە: کارکردن لەسەر پرۆژە ستراتیژییەکان بەردەوامە
هەولێر - KDP.info - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە پەتای کۆرۆنا کاریگەریی کردووەتەوە سەر ئابووریی هەریمی کوردستان و قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگابانەکان وەستێنراوە.
دانا عەبدولکەریم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "حکوومەت لە کۆرۆنادا تواناکانی تەرخان کردبوو بۆ بوارەکانی تر، بۆیەش چاوەڕوانی بریاریکی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ دەستپێکردنەوە پرۆژەکانمان."
گوتیشی: "بە بریاریکی ئەنجومەنی وەزیران بودجەی وەبەرهێنان وەستێنڕابوو، پرۆژەکانیشمان لە چوارچێوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بوون."
ناوبراو دەشڵێت: "تا ئێستا کار لەسەر ئەو پرۆژە ستراتیژییانە بەردەوامە و کاری تێدا دەکەن."
سەبارەت بە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی "ڕێگا مەترسیدارەکان"، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجیكردن گوتی: "دوو قۆناغمان بۆ پرۆژە دانابوو، قۆناغێکمان ساڵی ڕابردوو کرد، بڕیار بوو ئەمساڵیش قۆناغی دووەم جیبەجێ بکەین، بەڵام بەهۆی ئەم بارودۆخەی بەسەر کوردستان و جیهان هاتووە پێ دەچێ چەند مانگێک دوا بکەوێ".
کاروان بـــاعەدری