English | عربي

پارتى ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێكى نهێنى هه‌بووبێت بۆ دانانى پارێزگارى مووسڵ


پارتى ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێكى نهێنى هه‌بووبێت بۆ دانانى پارێزگارى مووسڵ

2019/05/23 | 00:50

(هەواڵ كوردستان)-

سه‌رۆكى لیستى پارتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ ره‌تیدەکاتەوە هیچ رێككه‌وتنێكى نهێنى له‌نێوان پارتى و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان هه‌بێت بۆ دانانى پارێزگارى مووسڵ و جێگره‌كه‌ى، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌شە له‌نێوان فراکسیۆنەکانی نێو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكه‌.

 

به‌ره‌كات شه‌مۆ سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى موسڵ به‌(باسنیوز)ى راگه‌یاند: " هیچ رێككه‌وتنێكى نهێنى له‌نێوان پارتى و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كاندا نه‌بووه‌ بۆ دانانى پارێزگارى تازه‌ى مووسڵ و جێگره‌كه‌ى، وه‌ك سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى باسى ده‌كات به‌ڵكو دانانى پارێزگار به‌ رێككه‌وتنێكى ئاشكراى پێشوه‌خته‌ى نێوان فراكسیۆنه‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ بووه‌".

 

راشیگه‌یاند: " له‌كۆى (39) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ (28) ئه‌ندام ده‌نگیان به‌ پارێزگاردا كه‌ به‌ركه‌وته‌ى عه‌ره‌ب بوو، جێگرى پارێزگاریش كه‌ مافى پارتى بوو توانى به‌ به‌ده‌ستهێنانى (26) ده‌نگ پۆستى جێگرى پارێزگار به‌ده‌ستبێنێت".

 

سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو" ئه‌و(11) ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى موزسڵ كه‌ دووانیان سەر بە یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون به‌شدارى دانیشتنه‌كه‌یان نه‌كرد چونكه‌ كاندیدێكیان هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگار به‌ڵام نه‌یانتوانى زۆرینه‌ به‌ده‌ستبێنن، بۆیه‌ له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ناڕازین و ره‌خنه‌ى لێده‌گرن".

 

ره‌تیشى كرده‌وه‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى مووسڵ و جێگره‌كه‌ى هیچ كێشه‌یه‌كى یاسایى هه‌بێت"چونكه‌ به‌پێى یاسا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ده‌توانێت به‌ده‌نگى زۆرینه‌ پارێزگار و جێگره‌كه‌ى هه‌ڵبژێرێت".

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending