هەواڵی کوردستان ئێستا

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆمار ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆمار ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆمار ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

سەبارەت بەپەسەند نەکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و گێڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەن سەرۆک کومارەوە ڕونکردنەوە دەدرێت. نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆمار ئەو ھەواڵەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ویب ساتەکانی سۆشیال میدیا بڵاویان کردووەتەوە سەبارەت بەپەسەند نەکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و گێڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەن سەرۆک کومارەوە ڕەتدەکاتەوە. باسى لەوەشکردوە.بۆ هەموو لایەکی دووپات دەکەینەوە کە ئەو ھەواڵە بەھیچ جۆرێک ڕاست نییە، لەھەمان کاتدا داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کەپابەندبن بە وردی و دروستی گواستنەوەی ھەر ھەواڵێک لەم کاتە ھەستیارەدا کە وڵاتی پێداتێدەپەڕێت. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق