English | عربي

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكی توند لەبارەی هەندێك فەرمانبەرەوە دەردەكات


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكی توند لەبارەی هەندێك فەرمانبەرەوە دەردەكات

2019/05/23 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری توندی لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەوە دەركرد كە پێشینەی تاوانكاریان هەبووە.

ئەنجوومەنی باڵای نەهێشتنی تاوان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا كە دوازدەهەمین كۆبوونەوەی بوو، بڕیاری دا هەر فەرمانبەرێكی حكوومەت لە هەر پلەیەكدا بێت، پێشتر لەسەر هەر دۆسیەیەكی تاوانكاری رەوانەی دادگا كرابێت، ئەوا لەسەر كارەكەی دوور دەخرێتەوە و مافی فەرمانبەریەتی نامێنێت.

ئەنجوومەنە باڵاكە ئاماژەی بەوە داوە كە لە ڕێگەی ئەم بڕیارەوە، شكۆ بۆ دەوڵەت و ڕێز بۆ ڕێوشوێنەكانی نەهێشتنی گەندەڵی دەگێڕنەوە.

جێی باسە عێراق لە دوای ساڵی 2013وە بەردەوام لە یەكەمی ڕێزبەندی گەندەڵترین وڵاتەكانی جیهاندایە و بەرپرسانی حكوومەتەكەشی بەردەوام زۆرترین قسە و بانگەشە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی دەكەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending