دەستەی گشتی گەشتوگوزار ڕوونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه
هەولێر-KDP.info- له روونکردنەوەیەکدا دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ههرێمی كوردستان له بارهی داخستن و کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و رێگەدان بە کردنەوەی بازگە و دەروازەکان ڕایگهیاند: داخستن و کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و رێگەدان بە کردنەوەی بازگە و دەروازەکان لە دەسەڵاتی دەستەی گشتی گەشتوگوزار نەبووە و نییە.
ڕاشیگهیاند: بابەتەکە پەیوەستە بارودۆخی تەندروستی گشتی و کەمو زیاد بوونی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە دەسەڵاتی بڕیاردان لە لای لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە. لە بڵاوکراوەی 27ی ئایاری دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هیچ شوێنێک ئاماژە نەدراوە کە دەستەی گەشتوگوزار هیچ بڕیارێکی بۆ کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری دابێت. تەنیا وەک زانیاری و هەواڵ کە پەیوەندی بە گەشتوگوزارەوە هەیە لە پەیجی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بڵاو کراوەتەوە.