هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری کارەبا: دوو حەفتەی دی، وێستگەی کارەبای خەبات تەواو دەکرێ

وەزیری کارەبا: دوو حەفتەی دی، وێستگەی کارەبای خەبات تەواو دەکرێ
وەزیری کارەبا: دوو حەفتەی دی، وێستگەی کارەبای خەبات تەواو دەکرێ

2020-05-28 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئیستا توانیویانە زیاتر لە ٢٠ سەعات کارەبا بە هاووڵاتییان بدەن و دۆخی کارەباش تا ئێستا جێگیرە.

کەمال محەمەد، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "تیمێکی کۆری گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تەواوکردنی ویستگەی کارەبای ٣٠٠ میگاواتیی قەزای خەبات."

گوتیشی: "بڕیارە لە دوو هەفتەدا ئەو وێستگەیە تەواو بکرێت و بکەوێتە کار، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ئەو تیمە گەیشتووەتە هەرێم و دەست بە کارەکانی دەکات بۆ ئەوەی بتوانین کارەبای زیاتر بە هاووڵاتییان بدەین."

وەزیری کارەبا ئاماژەیشی دا: "دۆخی کارەبا جیگیرە و توانیویشمانە زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەین و لە مانگی ٦دا کارەبا لە بەنداوی دووکانیش زیاد دەبێ و دەتوانین ١٠٠ مێگاواتی تر بە هاووڵاتییان بدەین."

 

کاروان باعەدری