English | عربي

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دۆزینەوەی 12 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی له‌ عێراق راگەیاند


نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دۆزینەوەی 12 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی له‌ عێراق راگەیاند

2019/05/25 | 11:30

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-تیمێكی تایبەتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ له‌ تاوانه‌كانی رێكخراوی داعش ده‌كۆڵێته‌وه‌ دۆزینەوەی 12ی گۆڕی بەكۆمەڵی له‌ عێراق راگەیاند.تیمێكی تایبەتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ پشتیوانی پسۆڕان و پسپۆڕانی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا،  سوید، توركیا و سعودیه‌ له‌ 2018 ه‌وه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌ و دوەمین راپۆرتی خۆی  پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.تیمەكە لە راپۆرتەكەیدا باسی لە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئێزدیەكان لە ساڵی 2014 ە و تاوانەكانی ئەو رێكخراوە لە ساڵی 2016 لە موسڵ و له‌ تكریت كردوە.له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس لەوەدەكات، 12 گۆڕی بەكۆمەڵ له‌ عێراق دۆزراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵگه‌ی فیزیكی و زینده‌ناسی له‌ گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كاندا وه‌رگیراون و دەركەوتوە مێژوی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بۆ دوای ساڵی 2014 و سەرهەڵدانی داعش دەگەڕێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending