English | عربي

ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كى دروستكردنى شه‌ربه‌تى هه‌نار رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌


ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كى دروستكردنى شه‌ربه‌تى هه‌نار رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

2019/05/25 | 22:25

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌سه‌ر بڵابونه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌یه‌كى دروستكردنى شه‌ربه‌تى هه‌نار رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و شوێنه‌ سنورى سلێمانى نیه‌.له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌،" هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار دەکەینەوە ماوەی دوڕوژە ڤیدۆیەک بڵاوبۆتەوە باس لە چۆنێتی دروستکردنی شەربەتی هەناردەکات، بە پێوستمانزانی رایبگه‌یه‌نین ئەو ڤیدۆییە لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیە، به‌ڵكو شوێنێكی تره‌و دورو نزیك سنوری پاریزگای سلێمانیش نیه‌".ته‌ندروستى سلێمانى ده‌شڵێت"دڵنیاتان دەکەینەوە تیمەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی چاودێریان چڕتڕکردۆتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا، هیچ جۆره‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ نه‌گیراوه‌ و بڵاونه‌بوه‌ته‌وه‌، بۆدڵنیایی بەرێزتان لە چەند ڕۆژی رابردو دەستگیراوە بە سەربڕی (1500) لیتر شەربەت کە بەشێوەیەکی ناتەندروست دروستده‌كرا".به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وێراى سوپاسكردنى خه‌ڵكى سلێمانى بۆ خه‌مخۆری و هاوكاریان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى چاودێری تەندروستی، داواشیكردوه‌ كه‌ لە بونی هه ر دیاردەیە کی هاوشێوە ئاگاداری تیمەکانیان بكه‌نه‌وه‌.خه‌ندان له‌ پێناو ته‌ندروستى هاوڵاتیان لێره‌دا ڤیدیۆكه‌ى بڵاونه‌كردوه‌ 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending