English | عربي

بەڤیدیۆ.. شەھێن جەمال دەنگۆی جیابوونەوە لە ھاوسەرەکەی ڕەت دەکاتەوە


بەڤیدیۆ.. شەھێن جەمال دەنگۆی جیابوونەوە لە ھاوسەرەکەی ڕەت دەکاتەوە

2019/05/26 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

 

شەھێن جەمال، خانمە ئەکتەری کورد، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی جیابوونەوە لە (کاروان ئاوات)ی ھاوسەری و دەرھێنەری درامای سەمای تەرزە، بڵاو کردەوە.

شەھێن جەمال لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەی ڤیدیۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕەتی کردووەتەوە، کە لە ھاوسەرەکەی جیا بووبێتەوە، دەشڵێت: "دەمەوێت ئەو دەنگۆیانە ڕەت بکەمەوە، کە باسی جیابوونەوەی من و کاروان ئاوات دەکەن، ئێمە پشت و پەنای یەکدین".

وەک شەھێن باسی دەکات، کە لە چەند ھەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک و ئینستاگرام) دەنگۆی جیابوونەوەی شەھێن و کاروان ئاوات بڵاو کراوەتەوە، کە گوایە بەھۆی پەخشکردنی ئەو زنجیرە درامایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قسەی جیاواز لەبارەی دراماکە و ئەکتەرەکانی دەکرێت، تا ئێستاش چەندین ئەکتەری بەشداربووی زنجیرە دراماکە ڕوونکردنەوەیان بڵاو کردووەتەوە.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending