English | عربي

هه‌موو …. من


هه‌موو …. من

2019/05/26 | 10:05

(هەواڵ كوردستان)- د.شێركۆ عبداللە × هه‌موو له‌ من ئه‌ترسن، من له‌ سایه‌قى ژن.

(پیكابێكى دووته‌نى) × هه‌موو خه‌باتى ژێرزه‌مینییان هه‌یه‌، من هى هه‌وره‌بان.

(دۆڵابێكى زیاده‌) × هه‌موو ئه‌چن فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه‌، من ددانم.

(كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێكى نه‌گبه‌ت) × هه‌موو كه‌س پاره‌ى ناهه‌ق ئه‌خوات، من ته‌ڵاقى حه‌ق.

(بارام به‌گ) × هه‌موو ئه‌یانه‌وێ ملى خه‌ڵك بشكێنن، من ده‌ستنوێژ.

(قڕقێنه‌یه‌كى سه‌ربه‌ره‌وخوار) × هه‌موو دێن بۆ لاى من، من ئه‌چم بۆلاى رزگارى جه‌راح.

(دكتۆرێكى خۆمانه‌) × هه‌موو سیاسییه‌ك له‌ موحاسه‌به‌ى ته‌ئریخ ئه‌ترسێ، من له‌ هى چاودێریى دارایى.

(لیجنه‌یه‌كى كڕین) × هه‌موو فیتقێ له‌ بن هه‌نگڵدایه‌، ئه‌وه‌ى من له‌ وه‌زعه‌كه‌مدا.

(هه‌رێمى كوردستان) × هه‌موو رێیه‌ك ئه‌چێته‌وه‌ بانه‌، من بۆ سه‌رى ره‌ش.

(رێ ى حیزبه‌كان) × هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك سیاسه‌تى پێوه‌ ئه‌كرێ، من تیجاره‌ت.

(مه‌سه‌له‌ى كورد) × هه‌موو وڵاتێك له‌ پێشه‌وه‌ داهاته‌كه‌ى مه‌علومه‌، من ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌م.

(كوردستانێك) ‌








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending