English | عربي

"هه‌وره‌ فێرگه‌" قوتابخانه‌یه‌كه‌ له‌ناو مۆبایل و ئایپاده‌كه‌ت.. به‌ ئۆنلاین وانه‌كانت بخوێنه‌



2019/05/26 | 10:10

(هەواڵ كوردستان)- K24 - هه‌ولێر:

ژمارەیەك مامۆستای خۆبەخش، پڕۆژەیەکی ئۆنلاین بۆ بەرزکردنەوەی توانای زانستی قوتابیان ئامادەدەکەن و قوتابیان لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی کوردی و ئینگلیزی دەتوانن سوودی لێ ببینن.

پڕۆژەی "هەورە فێرگە"، 3 هەزار وانەی ڤیدیۆیی لەخۆ دەگرێ کە 90 مامۆستای پسپۆر وانەکانیان شیکردووه‌تەوە.

ئیلیا، لە پڕۆژەی هەورە فێرگە سەعی لەوانەکانی دەکات، پڕۆژەیەک کە هەموو وانەکانی پۆلی یەکی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی بە ڤیدیۆ و بە بێ بەرامبەر تێدایە و قوتابی دەتوانێ وەك جێگرەوەی مامۆستای تایبەت پشتی پێ ببەستێ.

هەورە فێرگە بەرهەمی دەیان مامۆستای پسپۆر و خۆبەخشە کەچەندان مانگ کاریان تێدا کردووە تا قوتابیان بتوانن بەئاسانترین شێوە توانای خوێندنیان لەوانەکان بەرز بکەنەوە.

پڕۆژەكه‌ 3 هەزار وانەی ڤیدیۆیی لەخۆ دەگرێت و 90 مامۆستای پسپۆریە جیاوازەکان وانەکانیان شيكردووه‌ته‌وه‌، لەهەورە فێرگە قوتابی لەهەر جێگایەک و لەهەر کاتێکدا بێ لەڕێگەی مۆبایل یان تابلێت و لاتۆپێک دەتوانێ لەڕێگەی مامۆستای پسپۆر بێ هیچ تێچوویەکی ماددی، سەعی لەهەر وانەیەك بکات کەخۆی بیەوێ.

«هەورەفێرگە» پرۆژەیەکی تایبەتی خۆڕاییە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لە کوردستان و تەواوی قوتابیانی پۆلی یەکی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی بەهەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن و وانەکان بەڤیدیۆ بۆ قوتابی شی دەکرێتەوە.

ئ.

م








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending