English | عربي

بەڤیدیۆ.. دوای 14 ساڵ له‌ بێ هۆشی شازاده‌كه‌ی سعوودیه‌ سه‌ری خۆی ده‌جوڵێنێت


بەڤیدیۆ.. دوای 14 ساڵ له‌ بێ هۆشی شازاده‌كه‌ی سعوودیه‌ سه‌ری خۆی ده‌جوڵێنێت

2019/05/26 | 17:40

(هەواڵ كوردستان)-  

دوای تێپەڕبوونی 14 چواردە ساڵ له‌ بێ هۆشی، شازاده‌كه‌ی سعوودیه‌ سه‌ری خۆی ده‌جوڵێنێت.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتی سعوودیه‌ گرته‌ ڤیدیۆییەکی شازاده‌كه‌ی سعوودیه‌ (ولید كوڕی خالد) بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ دوای 14 ساڵ له‌ بێهۆشی دواجار سه‌ری خۆی ده‌جوڵێنێت.

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتی سعوودیه‌ زۆرترین قسه‌ و باسی له‌سه‌ر كرا، چونكه‌ 14 ساڵانه‌ ئه‌م شازده‌ به‌هۆی كاره‌ساتی ئۆتۆمبێله‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی بێ هۆشیدایه‌.

شازادە وەلید بن خالید بن تەڵاڵ بن عەبدولعەزیز لە ساڵی 2005، لەو کاتەی تەمەنی 16 ساڵ بوو، لە لەندەن بەهۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو و لەو کاتەوە تا ئێستا تووشی مردنی ناوجێگا (مێشکی لەکار کەوتووە و تەنیا دڵی ئیش دەکات)، بووە.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending