English | عربي

ئه‌حمه‌د ڕه‌ئوف و گۆران و په‌رواز به‌شداری زنجیره‌ درامایه‌ك ده‌كه‌ن


ئه‌حمه‌د ڕه‌ئوف و گۆران و په‌رواز به‌شداری زنجیره‌ درامایه‌ك ده‌كه‌ن

2019/05/26 | 17:40

(هەواڵ كوردستان)-  

ئه‌حمه‌د ڕه‌ئوف، هونه‌رمه‌ندی كورد، ئاشكرای كرد كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ گۆران ساڵح و په‌رواز حوسێن خه‌ریكی زنجیره‌ درامایه‌كی نوێن.

ئه‌حمه‌د، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی و گۆان و په‌رواز، نووسیویه‌تی: "له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند گۆران و په‌رواز، پێكه‌وەین له‌ پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری زنجیره‌ درامای (به‌خته‌ باران).

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌، هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر زنجیره‌ دراماكه‌ و ڕۆڵی خۆی و گۆران و په‌روازی ئاشكرا نه‌كردووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بڵا بكرێته‌وه‌.

گۆران و په‌رواز، خاوه‌نی ناوبانگێكی زۆرن، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپن، پێشتر وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارییان له‌ هیچ فیلم و زنجیره‌ درامایه‌كدا نه‌كردووه‌.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending