English | عربي

پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە دەستی پێ کردەوە


پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە دەستی پێ کردەوە

2019/05/26 | 18:10

(هەواڵ كوردستان)-  

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشكرای دەكات رەزامەندی دراوە لەسەر پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.

بەپێی راگەیاندراوێكی سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە كە كۆپیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە ئاماژە بە هاتنەوەی رەزامەندی كراوە بۆ پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە.

لە دەقی راگەیاندراوەكەدا هاتووە: "دوای ماوەیەک چاوەڕوانی و هەبوونی گرفت لە رێنماییەکانی پلە بەرزکردنەوە به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریی و شه‌ڕه‌ داسه‌پاوه‌ی داعه‌شه‌وه‌، دواجار پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌و، له ‌یه‌كه‌م بڕیاریشدا لیستی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی 2016 گه‌ڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە، لیستەکە وەک خۆی رەزامەندی لەسەردراوە و چاوەڕوان دەکرێت بە زووترین کات پەخش بکرێت".

پێشووتر د.غازی دزەیی، بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە هەفتەنامەی (باس)ی راگەیاند بوو، ئێستا پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە لە ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت، گوتی: "پاش دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم ئێستا پلە بەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێ دەكرێت و پەیوەندی بە ئێمەوە نەماوە".

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) دوایین پلە بەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ساڵی 2015 بوو پلەی هەزار و 328 پێشەرگە و ئەفسەری وەزارەتی پێشەرگە بەرزكرایەوە و مەڕسویان بۆ دەركرا.

بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە بە گوێرەی پلەكانیان لە نێوان 3 بۆ 4 ساڵ، تا دەگاتە 6 ساڵ جارێك، بەگوێرەی یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ی ساڵی 2007، مولازم و مولازمی یەك سێ ساڵ جارێك، نەقیب تا عەمید چوار ساڵ جارێك، لیوا تا فەریق شەش ساڵ جارێك پلەیان بەرز دەكرێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending