English | عربي

راپەڕین... لە ماوەی دوو ڕۆژدا سێ ئافرەت سووتاون


راپەڕین... لە ماوەی دوو ڕۆژدا سێ ئافرەت سووتاون

2019/05/26 | 18:10

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆش ئافرەتێکی بەساڵاچوو خۆی سوتاند

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارۆچکەی قەڵادزێ، ئافرەتێکی بەساڵاچوو بە ھۆی خۆسوتاندنەوە گیانی لەدەست دا.

شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (باسنوز)ی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێکی تەمەن ٨٥ ساڵ دانیشتووی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.

گوتیشی بەپێی زانیارییەكان، ئەو ئافرەتە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی کردووە بە جەستەی خۆیدا و خۆی سوتاندووە، بە گوتەی کەسوکاریشی، ئافرەتەكە باری دەروونی ناجێگیر بووە.

دوای ڕووداوەکە پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە.

جێی باسە ئەوە سێیەم ئافرەتە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین بە هۆی سوتانەوە گیان لەدەست بدەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending