English | عربي

سلێمانی... ژمارەیەك هاووڵاتی بە ھۆی دزینی كارەباوە سزا دەدرێن


سلێمانی... ژمارەیەك هاووڵاتی بە ھۆی دزینی كارەباوە سزا دەدرێن

2019/05/26 | 18:45

(هەواڵ كوردستان)- خاوەنی كارگە و شوێنە بازرگانیەكانن

ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک پێوەری کارەبادا کە لەلایەن ژمارەیەك هاووڵاتیەوە بە مەبەستی دزینی تەزووی كارەبا، دەستکاری کراون.

ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی باسی لە ھەڵمەتێکی لیژنەکانی چاودێری و خوێندنەوەی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکرنی کارەبای سلێمانی كردووە و تیێدا دەست بەسەر ژمارەیەک پێوەری زیرەکی کارەبادا گیراوە و دواتر لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لەناو براون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، خاوەنی پێوەرەکان کە زیاتر خاوەن کارگە و شوێنە بازرگانییەکانن، دەستکاری پێوەرەکانیان کردبوو بە مەبەستی خاو کارکردن و تۆماکردنی کەمترین یەکە و دزینی تەزووی كارەبا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە سەرجەم شوێنەکان سزا دراون وغەرامە کراون.

ئەو ھەڵمەتەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ھاوکاتی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییە کە بڕیارە لە ١٠ رۆژی داھاتوودا پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا لە کارگە و شوێنە پیشەسازییەکانی سنوورەکە دابنێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending