English | عربي

رەبیعە.. ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە


رەبیعە.. ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە

2019/05/26 | 18:45

(هەواڵ كوردستان)-

لە شارۆچکەی ڕەبیعە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە.

ئیدریس زۆزانی، بەرپرسی نووسینگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ یەکشەممە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لە گوندی عوێنات-ی سەر بە شارۆچکەی ڕەبیعە شەش کەس کەسی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون".

 

ئاشکراشی کرد کە ڕووداوەکە بریتی بووە لە ئەوەی کە سەرەتا مینێکی چێندراو تەقیوەتەوە و دواتر خەڵکی گوندەکە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەوێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری"کیا" تەقیوەتەوە .

 

گوتیشی: "ئەگەری زۆر هەیە کە شانەی نووستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەو کردەوە تیرۆیستییەی ئەنجام دابێت ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە و دانیشتووانەکەی بەهیچ شێوەیەک گیانیان پارێزراو نییە و ڕەوشەکە ئارام نییە".

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending