English | عربي

سەرۆكوەزیرانی پێشوی تایلاند لەتەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد


سەرۆكوەزیرانی پێشوی تایلاند لەتەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

2019/05/26 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی پێشوی تایلاند و یەكێك لەكاریگەرترین فیگەرە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە لەتەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەك شەممە ژەنەراڵ پرێم تینسولاندۆنا سەرۆك وەزیرانی پێشوی تایلاندو یەكێك لەفیگەرە كاریگەرەكانی كایەتی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە لەتەمەنی 98 ساڵیدا و بەهۆی گرفتی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.پرێم بەهۆی كاریزمایی و كاریگەرییە سیاسییەكانیەوە پاش كۆچی دوایی پادشا بۆمیبۆل ی باوكی لە ساڵی2016، وەك رێكخەری كارەكانی پادشا كاریكردوە و لەلایەن بنەماڵەی شاهانە و سەرۆكوەزیران و فیگەرە سیاسییەكانی ئەو وڵاتەوە رێزی تایبەتی لێگیراوە.سەرۆكوەزیرانی پێشوی تایلاند شەرەفی یەكێك لەگرنگترین پۆستە ناهەڵبژێردراوەكانی وڵاتی پێبەخشراوە 

هاوكات، بەو پێیە فەرماندەی هێزە چەكدارەكان بوە لەلایەن سیاسەتمەدارانەوە وەك كاریگەرترین فەرماندەی یەكەی سەربازی شاهانە پێناسەكراوە كە 13 كودەتای بەسەركەوتویی ئەنجامداوە.جگەلەوە، سەرۆكوەزیرانی پێشوی تایلاند شەرەفی یەكێك لەگرنگترین پۆستە ناهەڵبژێردراوەكانی وڵاتی پێبەخشراوە و راوێژكاری تایبەتی شاهانەش بوە.مردنی پرێم لەكاتێكدایە حكومەتی تایلاند لەسەروبەندی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێدایە دوای ئەوەی یەكەمین هەڵبژاردنی ئەنجامدا لە پاش كودەتاكەی 2014ەوە.پرێم لەساڵی 1980 بوە شازدەیەمین سەرۆك وەزیرانی تایلاند كە لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ جێگرتنەوەی سەرۆك وەزیرانی پێش خۆی دیاریكرا كە لەڕێگای كودەتاوە دەسەڵاتی وەرگرتبو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending