English | عربي

بومەلەرزەیەکی بەهێز سنوری پیرۆ-ئیکوادۆری هەژاند


بومەلەرزەیەکی بەهێز سنوری پیرۆ-ئیکوادۆری هەژاند

2019/05/26 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 8بە پلەی رێختەر وڵاتانی باکوری رۆژئاوای ئەمریکای باشوری هەژاند، لە سنورەکانی ئیکوادۆر و پیرۆ بەشێوەیەکی بەرچاو هەستی پێکرا.بەگوێرەی زانیاریەکانی سەنتەری زەویناسی و کەشناسی نێودەوڵەتی بومەلەرزەکە هەر یەکە لە وڵاتانی بەرازیل، کۆلۆمبیا، ئیکوادۆر و پیرۆی هەژاندوە، بەڵام زیاتر  سەنتەری جیوگرافی ئیکوادۆری هەژاندوە و زیانی مادی لێکەوتوەتەوە.تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ژمارەی قوربانیەکانی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی ئیکوادۆر رایدەگەیەنن  کوژرانی چەند کەسێکی لێکەوتوەتەوە.هەرێمەکانی رۆژئاوای ئەمریکای باشور بە" زنجیرەی ئاگر" ناسراوە، ساڵانە چەندین کارەساتی سروشتی وەک بومەلەرزە و تسونامی لێ رودەدات و زیانی گیانی و مادی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending