English | عربي

خەندان وردەكاریەكەی بڵاودەكاتەوەبەشێك لەسكاڵاكاران و شاسوار عەبدولواحید روبەروی یەكتركرانەوە


خەندان وردەكاریەكەی بڵاودەكاتەوەبەشێك لەسكاڵاكاران و شاسوار عەبدولواحید روبەروی یەكتركرانەوە

2019/05/26 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ دادگای سلێمانی یەكەمین دانیشتنی سکاڵاکەرانی رۆژنامەنوس و نوسەرانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحیدو گروپی سۆشیال میدیای نەوەی نوێ روبەروكردەوە.بەپێی راگەیەندراوێكی پێنج لەو كەسانەی سكاڵایان لە دژی شاسوار عەبدولواحید و گروپی سۆشیال میدیای نەوەی تۆماركردوە و وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، "ئەمڕۆ یەكشەممە (26ی 5ی 2019) دادگای سلێمانی دانیشتنێكی روبەروبونەوەی دادگاییكردنی بە ئامادەبونی پێنج رۆژنامەنوس و نوسەری سكاڵاكەر، لەبەرامبەر ئامادەبونی (10) ئەدمینی پەیجەكانی (فایلی نهێنی و داهاتویەكی نوێ‌ و رۆژگوڵ و پەیج و ماڵپەری رۆژنامەو....)و شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ و (2) سکرتێری سەرۆکی جوڵانەوەکەو (2) پارێزەری ناوبراو رێكخست".لەروبەروبونەوەكەدا هەردو سكرتێرەكەی شاسوار عەبدولواحید؛ لەبەردەم رۆژنامەنوس و نوسەران و دادوەردا ؛ دانیان بەوەدا نا، كە فەرمان و رێنماییان لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە وەرگرتوە

بەپێی راگەیەندراوەكە،"لەروبەروبونەوەكەدا هەردو سكرتێرەكەی شاسوار عەبدولواحید؛ لەبەردەم رۆژنامەنوس و نوسەران و دادوەردا ؛ دانیان بەوەدا نا، كە فەرمان و رێنماییان لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە وەرگرتوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمەت و بوختانە داتاشراوە جۆراوجۆرانەی کە بۆ ناوزڕاندنی ئێمەو ئەوانی تریش  لەماڵپەڕی (ڕۆژنامە)و پەیجە بندیوارو نهێنییەکانی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ)دا بڵاویان کردۆتەوەو ڕاستەوخۆ شاسوار عەبدولواحید خۆی دەقی بوختان داتاشین و تۆمەت هەڵبەستنەکانی داڕشتوەو بۆی ناردون بۆ بڵاوکردنەوەو بەڤیزا كارتی ناوبراو؛ ئەو ماڵپەڕو پەیجانە سپۆنسەر کراون و بەڕێوەبراون، ئەو كارانەش لەرێگەی گروپ چاتێكەوە كراوە كە سكرتێرەكانی شاسوار عەبدولواحیدو لێپرسراوی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ) سەرپەرشتییانكردوە". 

گەیشتینە ئەو قەناعەتەی كە بەشێک لەو (10) كەسەی ئێستا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکراون، كوڕی هەژارن و بونەتە قوربانی

ئەو پێنج سكاڵاكارە دەڵێن،"ئێمە گەیشتینە ئەو قەناعەتەی كە بەشێک لەو (10) كەسەی ئێستا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکراون، كوڕی هەژارن و بونەتە قوربانی و  لەرێگەی هەندێک گوشارو فشارەوە؛ ئیستیغلالکراون و بەكارهێنراون بۆ بەرێوەبردنی ئەوماڵپەڕو پەیجانە".ئاماژەیان بەوەشكردوە كە "پرۆسەی روبەروبونەوە دادگاییەكە زۆر شەفاف و ئازاد بو، ئەدمینەكان ئەو راستییەیان دەخستەرو کە شاسوار عەبدولواحید چۆن ئەوانی بەکارھێناوە بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لەرێگەی دو سکرتێرەکەی و لێپرسراوی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ)وە ؛ بۆ ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی بوختان و تۆمەت و پەلاماردانی ئێمەو خەلکی تریش".راشیانگەیاندوە، راستە ئێمە بەشێکین لەقوربانیەکان، لەھەمانکاتدا داواکارین ئەم کەیسە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە یەکلا بکرێتەوەو ئێمە سورین لەسەر سکاڵاکەمان و وەرگرتنی مافی خۆمان".راگەیەندراوەكە:دادگا؛ سکاڵاکەرانی رۆژنامەنووس و نووسەرانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحیدو گروپی  سۆشیال میدیای نەوەی نوێ روبەروكردەوەئەمڕۆ یەكشەممە (26ی 5ی 2019) دادگای سلێمانی دانیشتنێكی رووبەروبونەوەی دادگاییكردنی بە ئامادەبوونی پێنج رۆژنامەنووس و نووسەری سكاڵاكەر ، لەبەرامبەر ئامادەبوونی (10) ئەدمینی پەیجەكانی (فایلی نهێنی و داهاتویەكی نوێ‌ و رۆژگوڵ و پەیج و ماڵپەری رۆژنامەو....)و شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جووڵانەوەی نوێ‌ و (2) سکرتێری سەرۆکی جووڵانەوەکەو (2) پارێزەری ناوبراوان  رێكخست.لەرووبەروبونەوەكەدا هەردوو سكرتێرەكەی شاسوار عەبدولواحید؛ لەبەردەم رۆژنامەنووس و نووسەران و دادوەری بەرێزدا ؛ دانیان بەوەدا نا ، كە فرمان و رێنماییان لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە وەرگرتووە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمەت و بووختانە داتاشراوە جۆراوجۆرانەی کە بۆ ناوزڕاندنی ئێمەو ئەوانی تریش  لەماڵپەڕی (ڕۆژنامە)و پەیجە بندیوارو نهێنییەکانی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ)دا بڵاویان کردۆتەوەو ڕاستەوخۆ شاسوار عەبدولواحید خۆی دەقی بووختان داتاشین و تۆمەت هەڵبەستنەکانی داڕشتووەو بۆی ناردوون بۆ بڵاوکردنەوەو بەڤیزا كارتی ناوبراو ؛ ئەو ماڵپەڕو پەیجانە سپۆنسەر کراون و بەرێوەبراون ، ئەو كارانەش لەرێگەی گرووپ چاتێكەوە كراوە كە سكرتێرەكانی شاسوار عەبدولواحیدو لێپرسراوی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ) سەرپەرشتییانكردووە. ئێمە گەیشتینە ئەو قەناعەتەی كە بەشێک لەو (10) كەسەی ئێستا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکراون ، كوڕی هەژارن و بوونەتە قووربانیی و  لەرێگەی هەندێک گووشارو فشارەوە ؛ ئیستیغلالکراون و بەكارهێنراون بۆ بەرێوەبردنی ئەوماڵپەڕو پەیجانە.ئێمە لەیەكەم دانیشتنی روبەروبونەوە دادگاییەكەدا رایدەگەیەنین كە:یەك: پرۆسەی رووبەرووبونەوە دادگاییەكە زۆر شەفاف و ئازاد بوو ،ئەدمینەكان ئەو راستییەیان دەخستە روو کە شاسوار عەبدولواحید چۆن ئەوانی بەکارھێناوە بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لەرێگەی دوو سکرتێرەکەی و لێپرسراوی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ)وە  ؛ بۆ ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی بووختان و تۆمەت و پەلاماردانی ئێمەو خەلکی تریش..دوو: راستە ئێمە بەشێکین لەقووربانییەکان ، لەھەمانکاتدا داواکارین ئەم کەیسە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە یەکلا بکرێتەوەو ئێمە سوورین لەسەر سکاڵاکەمان و وەرگرتنی مافی خۆمان..لەگەڵ رێزماندا...كەمال رەئوف: سەرنووسەرى ماڵپەری شارنیاز سەعید: نووسەرو سیاسییتاریق فاتیح: سەرنووسەری هاوڵاتیمحەمەد هەورامی: رۆژنامەنووسسیروان رەشید: رۆژنامەنووس








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending