English | عربي

بەوێنە.. لە سۆران چەند جۆرە مارێکی قەبارە گەورە پەیدا دەبن


بەوێنە.. لە سۆران چەند جۆرە مارێکی قەبارە گەورە پەیدا دەبن

2019/05/27 | 00:15

(هەواڵ كوردستان)-

دانیشتووانی گوندەكانی بناری چیایی حەسەن بەگ لە سنووری شاری سۆران، ڕایدەگەیەنن كە چەند رۆژێکە چەند جۆرە مارێکی قەبارە گەورەی جۆراوجۆر دەرکەوتوون و مەترسییان هەیە.

سامی ئەحمەد، هاووڵاتییەكی دانیشتووی بناری حەسەن بەگە لە دەڤەری سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمساڵ بەشێوەیەكی بەرچاو چەندی جۆر مار و زیندەوەری ژەهراوی لە دەڤەرەكە پەیدابوونە، ئەوەش مەترسی لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە دروست كردووە و زیاتر لە کاتی شەودا دەرکەون".

ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە ئەو مارانە قەبارەیان بە شێوەیەک گەورەیە کە درێژییەکەیان دەگاتە زیاتر لە دوو مەتر، داواشی کرد کە هەرچی زووە لایەنی پەیوەندیدار بەهانای دانیشتووانی ئەو ناوچانەوە بچن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending