English | عربي

وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ رونكردنه‌وەیەك‌ له‌باره‌ی‌ خانه‌نشینكردنی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دەخاتەڕوو


وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ رونكردنه‌وەیەك‌ له‌باره‌ی‌ خانه‌نشینكردنی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دەخاتەڕوو

2019/05/27 | 09:05

(هەواڵ كوردستان)- وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ خانه‌نشینكردنی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ قه‌یرانی‌ دارایی ته‌نها پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ هه‌ڵگیراوه‌ و هیچ شایسته‌یه‌كی‌ دارایی بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌.

فه‌ریق روكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕايگه‌یاند:به‌گوێره‌ی‌ یاسای ژماره‌ 38ی خانه‌نشینی‌ تایبه‌ت به‌ڕاژه‌ و خانه‌نشینی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ئێستادا خانه‌نشینكردنی‌ ئه‌فسه‌رو هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌، هه‌ر پێشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌رێك كه‌شایسته‌بێت خانه‌نشین ده‌كرێت ئه‌گه‌ر خۆشی داوا بكات یاخود ته‌مه‌ن و خزمه‌ت و راژه‌ی‌ به‌كۆتابێت خانه‌نشین ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌یه‌ك داوای‌ خانه‌شنین بكات یاخود كاتی‌ خانه‌نشیكردنی‌ هاتبێت و خانه‌نشین نه‌كرێت ئه‌وا وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رپرسیارده‌بێت، به‌وپێیه‌ی‌ یاسای ژماره‌ 38 تایبه‌ت به‌خانه‌نشینی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت و له‌ده‌سه‌لاَتی‌ وه‌زاره‌تدا نییه‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسا رابگرێت.

له‌باره‌ی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ ئه‌فسه‌رانی‌ پێشمه‌رگه‌ و خه‌رجكردنی‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان، به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌ له‌دوای‌ سه‌رهه‌ڵده‌دانی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان هیچ شایسته‌یه‌كی‌ دارایی بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ جگه‌له‌ هه‌ڵگرتنی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت هیچ شایسته‌یه‌كی‌ دارایی خه‌رجنه‌كراوه‌و هه‌ر ئه‌فسه‌رێك پله‌ی‌ به‌رزكرابێته‌وه‌ شایسته‌ داراییه‌كه‌یان بۆخه‌رجنه‌كراوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی قه‌یرانی‌ دارایی بووه‌.

snn








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending