English | عربي

وەزیری دارایی روونکردنەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات


وەزیری دارایی روونکردنەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات

2019/05/27 | 10:40

(هەواڵ كوردستان)-

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 27-5-2019، رێباز حەملان،و ەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەترێمی کوردستان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند،

رێباز حەملان هەروەها رایگەیاند، هەندێکجار بەهۆی ململانێ سیاسییەکان، زانیارییەکان بەلاڕێدا دەبرێن.

هەروەک رێباز حەملان رایگەیاند، پێش جەژنی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن و ئەگەر هەموو وەزارەتەکانیش پێڕانەگەیشتن، ئەوا لە دوای جەژن دابەشکردنەکە تەواو دەکرێت.

وەزیری دارایی رایگەیاند، لە ساڵی 2018، حکوومەتی عێراق نۆ جار مووچەی ناردووەتە هەرێمی کوردستان، کە ناردنەکە لە مانگی 4 دەستی پێ کرد، لەکاتێکدا دەبوو مانگانە 317 ملیۆن دینار بنێرێت.

لەبارەی مووچەی ساڵی 2019، حکوومەتی عێراق دوو تریلیۆن و 266 ملیار دیناری بە پێنج قۆناغ ناردووەتە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕی یەک تریلیۆن و 831 ملیار دیناری خستووەتە سەر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.

رێباز حەملان ئاماژەی بەوەش کرد، کە دوای بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویستیی بە 881 ملیار دینارە، کە 453 ملیار دیناری لە بەغداوە دێت و بڕەکەی دیکەشی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

حەملان جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو پارەیەی حکوومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێ، لە رۆژانی 13ـی مانگ دینێرێ و دڵنیاییشی دا فەرمانبەرانی کوردستان، کە دابەشکردنی مووچە 30 رۆژ جارێک بەردەوام دەبێت.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی، کە دەگوترا حکوومەتی عێراق چوار مووچەی پێشمەرگەی ناردووە، رێباز حەملان بە بەڵگەی نووسراوی حکوومەتی عێراق، رایگەیاند، کە حکوومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نەناردووەتە هەولێر.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending